شاندێکی باڵای حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم گەیشتنە بەغدا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم گەیشتنە بەغدا بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەکان.

ئەمشەو وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بڵاوی کردەوە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە (ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری) و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغدا.

ئاشکرای کردووە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەکان.

ر.س

Comments are closed.