“ئەمە نوسینگەی دیلیڤەرییە یان حکومەت”

بارام سوبحی

ئەگەر بەغدا بەرمیلێک نەوتمان بە پەنجا هەزار بۆ بنێرێ، ئێمە بە کرێی گواستنەوەوە بە (٦٠) هەزار دینار دابەشی دەکەین.

(وەزیری سامانە سروشتییەکان)

ئەگەر بەغدا (٧٠٠) ملیارەکە بنێرێ، یەکسەر مووچە دابەش دەکەین.

(وەزیری دارایی)

ئەگەر بەغدا پارەی گەنمی جوتیاران بنێرێ، یەکسەر دابەشی دەکەین.

(وەزیری کشتوکاڵ)

ئەگەر بەغدا پەنیرو هێلکە بنێرێ، یەکسەر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی دەکەین.

(وەزیری بازرگانی)

ئەگەر بەغدا بودجەی هەرێم بنێرێ، یەکسەر پڕۆژەی قیتارەکە دەست پێ دەکەین.

(وەزیری ئاوەدانکردنەوە)

ئەگەر بەغدا بودجە بنێرێ، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەموو شار و شارەدێیەکان دەست پێ دەکاتەوە.

(وەزیری شارەوانی)

ئەگەر بەغدا دەرمانمان بۆ بنێرێ، یەکسەر بەسەر نەخۆشخانەکاندا دابەشی دەکەین.

(وەزیری تەندروستی)

ئەگەر بەغدا بودجەکەی خەرج بکات، پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان دەکەین.

(وەزیری پلاندانان)

ئەگەر بەغدا هاوکاریمان بکات، کرێی خەرجکردن کەمدەکەینەوە.

(وەزیری ئەوقاف)

کەواتە: ئێستا لە خۆتان بپرسن، ئەمە نوسینگەی دیلیڤەرییە یان حکومەت؟

Comments are closed.