داعش بۆچی هێرشی کردە سەر مەڕاسیمی یادی قاسم سلێمانی؟

سەڵاحەدین ئەردەم

وا پێ دەنێینە دوانزەهەمین ساڵەی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە، کە لە ٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بە سەرۆکایەتیی تەیب ئەردۆگان و پلانڕێژیی هاکان فیدان ئەنجام درا، ئەمانە بەرهۆی کۆمەڵکوژیی و هەڕەشەن، نموونەی هەرە دواییش ڕووداوەکەی ٣ـی کانوونی دووەمی شاری کرمانی ئێران بوو. کۆمەڵکوژییەک بوو لە نێو ئاپۆڕەی خەڵک بۆ سەردانی گۆڕی قاسم سلێمانی ئەنجام درا، هەندێک دەزگای هەواڵگریی لە ژێر ناوی داعشدا کارە چەپەڵەکانیان دەکەن.

هەستێكی سەیرە، ٣ـی کانوونی دووەم، دەوروبەری کاتژمێر پێنج، کاتێك لە ڕێی دوو تەقینەوەوە بەرانبەر ئەو خەڵکەی سەردانی گۆڕی قاسم سلێمانیان کردبوو، من یەکسەر کۆمەڵکوژیی ١٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ـی گاری ئەنقەرەم بیر هاتەوە، منیش یەکێك بووم لەو کەسانەی لە دڵی خۆمدا وتم: ”کاری داعشە.” کاتێك ئەمەم گوت، هێشتا هیچ لێدوانێک سەبارەت بەو ڕووداوە نەدرابوو، هیچ لێدوانێکیش بە ناوی دەوڵەتی ئێرانەوە نەدرابوو، جگە لە چاپەمەنی فەرمی تورکیا کە بە یەک زمان قسە دەکەن، تەنانەی هەوڵیشیان دەدا بێژن؛ ئیسرائیڵ لە پشتیی کۆمەڵکوژییەکەوەیە.

مسۆگەر جووڵە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆز بوون، پاش دوو ڕۆژ بە سەردانێکی فەرمیی ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران چووە تورکیا، پێشتریش جارێک لەبەر هەندێک هۆکار نەیتوانیبوو بچێت، سەردانەکە هەڵپەسێردرابوو، میدیای لایەنگری ئەکەپە ئەمە دەکەنە ڕۆژەڤ، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی ئێران-تورکیا هەیە، بەڵام ئامانجی بنەڕەتیی گەرمکردنی شەڕی ئێران-ئیسرائیل بوو، هەروەتر تێوەگلانی ئێران بوو لە جەنگی غەزە. بەم ڕەنگە دەیانویست لە سەرپاکی ڕۆژهەڵاتی ناوین جەنگ گرپە بسەنێت و بەم پێودانگەش حەماس ڕزگار بکەن، تەنانەت لە دەستیان بهاتبا پێیان لە جەنگەکەش هەڵدەژەنی.

تەنانەت گەر ئەمە کاریگەری لەسەریشم دانابێت، بە پلەی یەکەم بیرم لای کۆمەڵکوژییەکە بوو، چونکە ئامانجەکە خەڵکی سڤیل بوو، بە دوای یەکدا دوو تەقینەوە کران، دەمودەست کۆمەڵکوژیی گاری ئەنقەرەم بیر هاتەوە، ئەوانەی تەماشای میدیاکانیان کرد، دەیانوت ‘پاکێجەکان تەقینەوە، نەک مرۆڤ’ ئاواش هەستی من نەگۆڕا، چونکە ژمارەی کوژراو و برینداران هێندەی کۆمەڵکوژییەکەی گاری ئەنقەرە بوو، من دیسانەوە پێداگرییم کرد و وتم: ”لە کۆتاییدا داعش ئەم هێرشە دەگرێتە ئەستۆ.”

چونکە لەبەر کۆمەڵێك هۆکاری جیاواز ئەمە بانگەشەی میدیاکانی ئەکەپە نەبوو. بە ڕێککەوتنی هەندێک بەرژەوەندیی، داعشیان دەخستە جووڵە و بزاوت، لە ڕەوشی ئێستادا بەرژەوەندییەکان ئاوا پێک گەشتوون، لە کۆتاییدا داعش هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت، گەرچی بەم ڕەنگەش بوو، بەڵام هەندێک ویستیان ڕاستیی ڕووداوەکە بەراوەژوو بکەنەوە، جا ئێستاش هەمان هەوڵ دەدەن.

بێگومان هەموو کۆمەڵکوژییەکانی پرسووس و ئامەد و گار لە ساڵی ٢٠١٥ درانە پاڵ داعش، بەڵام ئێمە باش دەزانین میت ئەمانەی کرد یان هاکان فیدان بەڕێوەی دەبرد، هاکان فیدان بۆ ئەوەی بتوانێت کۆمەڵکوژیی بەم چەشنە بکات، لە نێو داعشدا میتی ڕێکخستە کرد، بە زۆریی ئەم ڕێکخستنە لە شەڕی کۆمەڵکوژیی کورداندا بەکار هێنراوە، کۆمەڵکوژیی ٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ـش لە پاریس ڕووداوێکی هاوشێوە بوو، پاش ئەمە لە ٢٣ـی کانوونی ٢٠٢٢ـدا کۆمەڵکوژییەکی هاوشێوە لە پاریس ئەنجام درا، ٩ـی کانوونی دووەم ژنە شۆڕشگێڕانی کورد، سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهیی شەهید کردن، لە ٢٣ـی کانوونیش ئەڤین گوویی و میر پەروەر و ئەبدولڕەحمان کزەڵ شەهید کران. ئەم ڕووداوە کۆمەڵکوژییەک بوو ئاکەپە لە دەرەوەی وڵات کردی، مسۆگەر کۆمەڵکوژییەکانی ئەکەپە لە ناوەوەی وڵات زیاتر بوون، لە ٢٨ـی کانوونی ٢٠١١ کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی کرد، کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە سلۆپیی و جزیرە و سووری ئامەد دەیان کۆمەڵکوژیی ئەنجام دران، لە ژێر زەمینی باڵاخانەی نیشتەجێبووندا خەڵکیان سووتاند.

لە سلۆپیی سێ ژنی شۆڕشگێرانی کورد شێڤێ و فاتمە و پاکیزە شەهید کران، گەر مرۆڤ کۆمەڵکوژییەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیاشی بۆ سەربار بخات، ئەوا دەگاتە ئاستێکی هەرە بەرز، ئاشکرایە دەوڵەتی تورک بە سەرکردایەتیی ئەکەپە کۆمەڵکوژیی گەیاندووەتە ئاستێکی هەرە بەرز، چونکە سیاسەتەکانی بە پێودانگی کودەتاکە هێڵکێش دەکات.

بێگومان کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک تەنیا لە ئەکەپەدا کورت ناکرێنەوە، تورکیا لە دامەزراندنییەوە سیاسەتێکی بەم ڕەنگەی پیلانگێڕیی و کۆمەڵکوژیی بە بنەما گرتووە، لە چەرکەس ئەتهەمەوە تا دەستەمۆکردنی ئەو پاشایانەی شەڕیان بۆ ڕزگاریی کرد، لە ئامەدەوە تا دەرسیم و زیلان، مێژووی کۆماری تورکیا بە کۆمەڵکوژیی ڕۆ نراوە.

بێگومان شاهۆکاری ئەمەش سیاسەت و زهنییەتی قڕکەرە، بەم پێواژۆ مێژووییە گەلکوژیی ئەرمەن و سریانیی و ڕۆم دەستی پێ کرد. پتر لە سەد ساڵە کوردان قڕ دەکات، تا ئەم زهنییەت و سیاسەتەی قڕکردنی کوردان لە تورکیا نەگۆڕێ، کۆتایی بە پیلانگێڕیی و تەنگپێهەڵچنین نایەت.

چونکە گەر تورکیا دیموکراتیزە نەبێت، ئەوا لە سیاسەت و زهنییەتی قڕکردن ڕزگاری نابێت، ئەم زهنییەت و سیاسەتە تەنێ پیلانگێڕیی و فشار و کۆمەڵکوژیی دەئافرێنێت، لەبەر ئەو سیاسەت و زهنییەتەی چاپەمەنییە یەکزمانەکەی ئەکەپە بۆ دوژمنایەتی کوردان گرتوویەتیە بەر، هێرشەکەی داعش بە ئیسرائیلەوە گرێ دەدات، بەم پێودانگە ویستی ئێران بخاتە نێو گێژەنی جەنگی دژ بە ئیسرائیل و هێزەکانی وەک ئەو، تا بۆ دژایەتیی کوردان بە پێشەنگێتیی پەکەکە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران ببەستێت.

هۆکارێکی تر ئەوەیە کە تەیب ئەردۆگان گەرەکێتی لەو پەنجەی تۆمەتەی لە غەزە بۆی درێژ دەکرێت، ڕزگاری بێت. ئەردۆگان ویستی بە هێرشکردنە سەر حەماس ڕێگایەکی نوێی بازرگانیی و وزە لە هیندستانەوە تا ئەورووپا تێك بدات. بەڵام پاش ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسیی لەدەست دەرچوونی حەماس بوویەوە، ساکا (تۆقی). بۆ ئەوەی ئەم گەمەیە هەڵگێڕێتەوە، دەستەودامێنی هەموو دەرفەتێک دەبێت. هەموو هێزێکی خۆی بەکار دێنێت، مسۆگەر لەم چوارچێوەیەدا دەست بۆ هەموو جۆرە پیلانگێڕیی و فشار و گەمەیەک دەبات.

لەم بەستێنەدا هەوڵی هەرە گەورەی تەیب ئەردۆگان ئەوەیە ئێران بۆ نێو گێژاوی شەڕی غەززە لێژ بکاتەوە، دەتوانین بێژین؛ بۆ ئەمە هەموو ڕێ و ڕێبازێکی بەکارهانی، بیر لەوە دەکاتەوە گەر بتوانێت ئەمە سەر بخات، ئەوا بەرەی دژی ئیسرائیل فراوان و بەهێز دەبێت، جا بەم ڕەنگە حەماس ڕزگار دەکات و دەتوانێت ڕێگای وزە تێک بدات.

هەوڵی چاپەمەنیی ئەکەپە لەمەڕ کۆمەڵکوژیی ٣ـی کانوونی دووەمی کرمان بۆ ئەمە بوو، لێرەدا دەتوانین بەم شێوەیەش گوزارشتی لێ بکەین: ‘سوودوەرگرتن لە ڕووداوێک شتێکی ئاساییە.’ بەڵام گەر ڕووداوەکە بەم شێوە بێت، پتر لە سەد کەس گیان لەدەست بدەن، بە سەدان کەس بریندار بن، ئەوا لەگەڵ ئەم پێوەرە گشتییە نایەتەوە. وێڕای ئەمەش مرۆڤ دەتوانێت بپرسێت: ”داخۆ ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئامانجی سوودوەرگرتن کرا؟”

مافی خۆمانە پرسیارێكی ئاوا لە تورکیا بکەین، کە تەیب ئەردۆگان و هاکان فیدان بەڕێوەی دەبەن، کاتێك هێرشکارەکە داعش بێت، ئەوا ئێمە دەتوانین بە توندیی شتێکی ئاوا بخەینە ژێر پرسیار. چونکە نموونەی کۆمەڵکوژییەکانی وەک گار و پرسۆسمان لەبەردەستە.

داعش پشتگیریی هەر گەورە لە ڕێوەبەرانی ئەکەپە وەر دەگرێت، ئەبووبەکر بەغدادیی لە سەر سنووری ژێر جڵەوی تورکیا خۆی شاردبووەوە، دەکرێت بەم هێرشە تەیب ئەردۆگان ویستبێتی ئێران بترسێنێت و لاوازی بکات، لە شەڕیکی توندی هەڵژەنێت لەگەڵ ئیسرائیڵ، هاوکارییەکی پتەوی ئێران بکات دژی پەکەکە، سەردانی ڕەئیسیی سەرکۆماری ئێران بۆ تورکیا بەم پێودانگە شڕۆڤە بکەن. لەمانەش بترازی، ڕەنگە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەرمەنستان و داخستنی گەرووی زەنگزۆر وانەیەک بداتە ئێران.

تێبینییەکی تری سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەم کۆمەڵکوژییە لە سەر گۆڕی قاسم سلێمانی بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجام دراوە، خەڵکێکی زۆر لەوێ گرد بووبوونەوە، سا بۆیە ڕەوشەکە بۆ هێرشێکی لەو ڕەنگە ئاسان بوو، بەڵام لەوانەیە لایەنێکی ئەم هێرشە بەم شێوە بێت.

هەمووان دەزانن قاسم سڵێمانی بۆ سیاسەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەسێکی زۆر گرنگ بوو، هێرشکە کرایە سەر ئەو ئاپۆڕایەی لەسەر گۆڕەکەی کۆبووبوونەوە، لەم ڕەهەندەشەوە دەکرێت وەک هێرش بۆ سەر قاسم سلێمانیی لێک بدرێتەوە، بەهەرحاڵ، ئەمە بەو واتایە دێت کە: ”هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگ هەڵژەنە، وەک قاسم سلێمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ بکە.”

سا بۆیە سیاسەتی ئەکەپە-مەهەپە دەیەوێت سەرپاکی ڕۆژهەڵاتی ناویین لە شەڕ وەر بدات و ئەو هێرشانەی سەرێش جووت دێنەوە، وەک ئەوەی بە ئێران بڵێت: ”دەستبەرداری ڕێککەوتنەکانی ئێستات ببە، هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگ وەر بدە.” جا بۆیە هێرشەکە بەم ڕەنگە کراوە.

بەڵام ئێمە نازانین داخۆ بەرپرسانی ئێران چۆن وەڵامی ئەو پەیامانە دەدەنەوە، داخۆ بەرانبەر هەوڵی بەرپرسانی ئەکەپە-مەهەپەیە بۆ ڕێککەوتن دژی کوردان، دەڵێن بەڵێ یان نەخێر، بەم نزیکانە ئێمە ئەمە دەبینین.

ب.گ

Comments are closed.