ئەمڕۆ ساڵڕۆژى کۆچى دوایى شاعیرى کورد ئەحمەد موختار بەگی جافە

ناوەندى هەواڵەکان

ئەحمەد موختار بەگی جاف لە ساڵى ١٨٩٨ لە هەڵەبجە لە دایکبووە و یەکێک بووە لە شاعیرە ناودار و هەڵکەوتوەکانى کورد،  جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانى فارسی، تورکی، عەرەبی و زمانى ئینگلیزیشى مامناوەند بووە، ئەم شاعیرەى کورد لە ڕۆژى ٦ـی شوباتى ساڵى ١٩٣٥ و لە تەمەنى ٣٧ ساڵیدا لەسەر ڕۆخى دەریاچەى سیروان کوژرا.

ئەحمەد موختار بەگی جاف ناوی تەواوى ئەحمەدی کوڕی وەسمان پاشای گەورەی جافە، دایکیشی ناوى عادیلە خانمە، کە ژنێکى هەڵکەوتووى کورد بووە و ئەحمەد موختار بەگ لە ساڵی ١٨٩٨ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە.

ئەحمەد موختار بەگى جاف ھەرچەندە دەرچووی قوتابخانە و خوێندنگا باڵاکان نەبووە، بەڵام، جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانى فارسی، تورکی، عەرەبی و زمانى ئینگلیزیشى مامناوەند بووە و تەنانەت بە زمانی فارسی چەند شعرێکى هەیە.

ئەحمەد موختار بەگى جاف لە ھەموو بوارەکاندا هۆنراوەى نوسیوە و ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی لە ریزی پێشەوەی ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی سەرەتای سەدەی ڕابردوو دادەنرێن.

ئەحمەد موختار بەگ لە ١٩٢٢دا بووەتە قائیمقامی ھەڵەبجە، لە ١٩٢٤دا کرا بە نوێنەر لە کۆڕی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و لە ئەنجومەنى نوێنەران تا ساڵی ١٩٣٥.

ئەحمەد موختار بەگ لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا ژیانى هاوبەشى پێکهێناوە و دوو کوڕ و سێ کچی لە پاش بەجێ ماوون.

لە ٦ی شوباتی ١٩٣٥ و لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا، لەسەر دەریاچەى سیروان لەلایەن چەند کەسێکەوە دەکوژرێت و تەرمەکەی لە تەنیشت گۆڕی تاھیر بەگی براى لە گوندی عەبابەیلێی نزیکی ھەڵەبجە بە خاک سپێردرا.

ئ.م

Comments are closed.