کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەشێویەکى بەرچاو بەرز دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما چوار تا شەش پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما چوار تا شەش پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٩ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە چوار دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.