ژمارەیەک دارى سروشتى لە سنووری مێرگەپان بڕانەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە گوندى سەرگەڵوو ٢٠ دار لە جۆرى بەڕوو و گۆیژ و هەرمێ بڕاونەتەوە، دەشڵێن، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بە مەبەستى  وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەى بڕینەوەى ژمارەیەکى زۆر دارى سروشتیى لە مێرگەپان لە سنوورى سلیمانى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانى بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان دەرچوونێکیان ئەنجامدا بۆ سنوری گوندی (سەرگەڵوو) بە مەبەستیی پاراستنیی ئەو سنوورە لە هەر دیاردەیەکی نایاسایی، کە ئەنجام بدرێت.

 دەشڵێن، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی ووردی سنوورەکە لەلایەن تیمەکانمان دەرکەوت ٢٠ دار بڕدراونەتەوە، کە لە جۆرى داری بەڕوو و گۆیژ و هەرمێ بوون.

باس لەوەش کراوە، دەستگیرا بەسەر یەک مشاری دار بڕیندا ، پاشان بە بڕیاری دادوەر دەستگیرا بەسەر سەرجەم دارە براوەکاندا و گواسترانەوە بۆ بنکەی مێرگەپان.

لە کۆتایدا هاتووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بە مەبەستى وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

ئ.م

Comments are closed.