ئایا ئەمساڵ مەترسى وشکەساڵى لە گەرمیان بوونى هەیە؟

ناوەندى هەواڵەکان

شارەزایەکى کەشناسى ڕایگەیاند، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین هیچ مەترسییەک بۆ ڕوودانی وشکەساڵی له گەرمیان نییە و بە پێچەوانەوە لە هەموو ناوچەکان بارانی باش باریوە، دەشڵێت، تەنها چەند ناوچەیەکی کەمی دەوروبەری شارەدێى جەبارە نەبێت لە باشووری گەرمیان تا ئێستا بارانی پێویستى لێ نەباریوه.

سیروان ساڵح شارەزاى بوارى کەشناسى لەبارەى مەترسى وشکەساڵى لەسەر سنورى گەرمیان لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ئەو شارەزاى کەشناسیە باسى لەوەکردووە، ماوەی چەند ڕۆژێکه دەنگۆی وشکەساڵی بۆ ناوچەکانی گەرمیان بڵاوبوەتەوە، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین هیچ مەترسییەک بۆ ڕوودانی وشکەساڵی له گەرمیان نییە و بە پێچەوانەوە لە هەموو ناوچەکان بارانی باش باریوە.

سروان ساڵح ئەوەشى خستوەتەڕوو، تەنها چەند ناوچەیەکی کەمی دەوروبەری شارەدێى جەبارە نەبێت لە باشووری گەرمیان تا ئێستا بارانی پێویستى لێ نەباریوه.

 دەشڵێت، پێشبینیی دەکەین لە نێوان ١٤ تاوەکو ٢٥ ی ئەم مانگە چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانی باش لە دەریای سوورەوە ناوچەکە بگرێتەوە و بڕی بارانی باریوی ئەمساڵ لە ناوەڕاست و باشووری گەرمیان بەراورد بە پارساڵ زیاتر بکات و لە ناوچەکانی باکووری گەرمیانیش ڕێژەی بارانبارین بگاتە سێ هێندەی ساڵى ڕابردوو.

ئ.م

Comments are closed.