هەشتەمین کۆنفرانسی تەڤ چاند دەستیپێکرد

ناوەندی هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری کورد، عەرەب، سووریی، ئێزدی، ئەرمەنیی، ئاشووریی و چەرکەس، تەڤ جاند، هەشتەمین کۆنفرانسی خۆی دەستپێکرد، کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی ڕێکخستنی دەکرێت، هەروەها هاوسەرۆکانی نوێ هەڵدەبژێردرێت و  پیلان بۆ ساڵانی داهاتوو ودادەنرێت، بڕیاریشە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت.

ئەمڕۆ، لە ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، تەڤگەری کەلتوور و هونەری دیموکراتی میزۆپۆتامیا-تەڤ چاند، هەشتەمین کۆنفرانسی خۆی بە دروشمی “ئێمە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدەهێنین و کەلتووری نەتەوەی دیموکرات دروستدەکەین”، بە بەشداری نوێنەری پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد.

ئەو ناوەندەی کە کۆنفرانسەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، بە وێنەی ئەو هونەرمەندە کوردانەی کە کۆچی دواییان کردووە  و شەهیدانی تەڤگەری کەلتووری ڕازێنراوەتەوە، هەروەها بە چەند پارچەیەکی کەلتووری وتەیەکی ڕێبەر ئۆجالان کە دەڵێت: “هونەرمەندی گەورە ئەو هونەرمەندە کە دەتوانێت ئاگری ئازادیی هەڵگیرسێنێت و لەکاتی پێویستییدا لەو ئاگرەدا بسووتێت” دانراوە.

‘ئاستەنگییەکانی پەدەکە لە ساڵی ڕابردوودا’

دوای خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان و دیاریکردنی ئەندامانی دیوان، سومەیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤ چاند وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: لە دوو ساڵی ڕابردوودا، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی ناوچەکە، لەناو بارودۆخێکی قورسدا، بە هاوکاریی پێکهاتەکانی دیکە و فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، کە برایەتی گەلانی پێکهێناوە، بوون بە وەڵامدەرەوەی ئەو هێرشانە.

سومەیە محەمەد تیشکی خستەسەر ئەوەی کە دەبوایە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ کۆنفرانسیان ئەنجام بدایە، بەڵام بە هۆی هێرشەکانەوە ئێستاش بە زەحمەتی ئەنجامی دەدەن و وتی: بە هۆی ئەوەی پەدەکە ڕێگریی لە بەشداربوونی زۆر کەس گرت کە بەشداری فێستیڤاڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ببن، بۆیە بە ڕێگەی دیکە چەند کەسایەتێک لە کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیان بەشداربن، ئەوەش جێی خۆشحاڵییە کە بەشدارن لەگەڵمان.

‘کۆنفرانس لە ئەنجامی فیداکاریی چەندین ساڵە ئەنجام دەدرێت’

پاشان، تەلعەت یونس، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراسیی لە کانتۆنی جەزیرە وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لەوە کرد، کە هەشتەمین کۆنفرانسی تەڤ چاند لە ئەنجامی فیداکاری چەند ساڵەی پاراستنی کەلتووری گەلان ئەنجام دەدرێت، وەک دروشمی کۆنفرانسەکە دەبێت هەموو کەس بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و کەلتووری نەتەوەی دیموکرات بۆ ئاستێکی بەهێزتر پێشبخرێت.

دوای وتەکان، لە کورتە ڤیدیۆیەکدا، دیدگای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، لەبارەی گرنگی کەلتوور، ڕۆشنبیریی و هونەریی لەلای گەلان، ئەو ئەرکانەی کە لەسەر کەلتوور داوادەکرێت، وێنەی شەهیدانی پێشەنگی تەڤگەری ئازادیی، شۆڕشی ١٩ی تشرینی یەکەم و شەهیدانی تەڤ چاند، هەروەها ئەو کلیپ و فیلم و گۆرانییانەی لەلایەن تەڤ چاندەوە ئامادە کراوە نمایشکرا.

دواتر، ڕاپۆرتی دوو ساڵی ڕابردووی تەڤ چاند خوێندرایەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.

بەپێی پیلانەکانی کۆمیتەی ئامادەکاری هەشتەمین کۆنفرانسی تەڤ چاند، بڕیار وایە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ڕێکخستنی بکرێت، هەروەها پلاننامەی ساڵانی داهاتوو ئامادە دەکرێت و دوو هاوسەرۆکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، سبەی کۆنفرانسەکە بە کۆتا دێت.

ب. جـ

Comments are closed.