کەشناسى هەرێم: لە هەندێ ناوچە خۆڵبارین دەستپێدەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ناوچە سنووریەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک بارینى تۆز و خۆڵ هەیە لە کاتەکانی پاشنیوەرۆدا.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ناوچە سنووریەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک بارینى تۆز و خۆڵ هەیە لە کاتەکانی پاشنیوەرۆدا.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە شەش دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.