ڕێکخراوێکى سویسرى: هەولێر لەڕووی کوالێتی ژینگەوە لە شارە هەرە خراپەکانی جیهانە

ناوەندى هەواڵەکان

دامەزراوەی ئای کیو ئایەری سویسڕی بۆ ژینگە و کەش و هەوا بڵاوى کردەوە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی سەوزایی لە هەرێم لە ١٥%ـەوە بۆ ١٨% بەرزبووەتەوە، دەشڵێن، هەولێر لەڕووی کوالێتی ژینگەوە لە شارە هەرە خراپەکانی جیهانە.

دامەزراوەی ئای کیو ئایەری سویسڕی بۆ ژینگە و کەش و هەوا لەبارەى ڕێژەى سەوزایی لە شارەکانى هەرێم ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی سەوزایی لە هەرێم لە ١٥%ـەوە بۆ ١٨% بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەولێر لەڕووی کوالێتی ژینگەوە لە شارە هەرە خراپەکانی جیهانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕاى ئەوەى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم گرنگیەکى ئەوتۆ بە ژینگە نادات، لە هەمانکاتیشدا دەوڵەتى تورک لە ڕێگەى بۆردومان و تۆپبارانەکانیەوە زیانێکى زۆرى بە سروشتى هەرێم گەیاندووە.

ئ.م

Comments are closed.