لە گەرمیان ناساندن بۆ پەرتووکی “پیاوێتی بەڵای سەر هەسارەکەمان” کرا

گەرمیان

ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلار ڕێکخراوی پرۆژەی کتێب، بە ئامادەبوونی نووسەر کۆڕێکی بۆ ناساندنی پەرتووکی “پیاوێتی بەڵای سەر هەسارەکەمان” ڕێکخست، هەروەها گفتووگۆ لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکە کرا.

ئەمڕۆ، لە هۆڵی سەنتەری چالاکی گەنجان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ڕێکخراوی پرۆژەی کتێبی لقی گەرمیان، کۆڕێکی بۆ ناساندنی پەرتووکی “پیاوێتی بەڵای سەر هەسارەکەمان” ئەنجامدا.

کۆڕەکە بە ئامادەبوونی بەشێک لە هاوڵاتییان و محەمەد بەکر نوسەری کتێبەکە بەڕێوەچوو، تێیدا تاوتوێی ناوەڕۆکی کتێبەکە کرا و ئامادەبووانیش بە گرنگییەوە باسی کتێبەکەیان کرد.

محەمەد بەکر، نوسەری پەرتووکی پیاوێتی بەڵای سەر هەسارەکەمان لە کۆڕەکەدا وتی: ئامانجم لەم کتێبە ئەوەیە گفتووگۆ بکەین له سەر پیاوێتی، کە لە مێژوودا کاریگەری باش و خراپی هەبووە، بۆ خۆی ناوی کتێبەکه سەرنج ڕاکێشە، کتێبەکە بخوێنیتەوە دەزانی بۆچی پیاوێتی بەڵایە، بە درێژایی مێژوو زۆر لە سەر ژنێتی وتراوە، بەڵام لەسەر پیاوناسی نووسین و لێکۆڵینەوەمان کەمە.

وتیشی، بە سوود وەرگرتن لە پەرتووکی کوشتنی پیاوێتی، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان  و چەند کتێبێکی تر، بۆم دەرکەوت پیاوێتی ڕەنگ ڕێژی ناو کۆمەڵگە کراوە، لەم پەرتووکە باسم لە پیاو و ژن نەکردووە، لێگەڕی بۆچی پیاو و ژن نیم، چونکە هەردوو ڕەگەز ڕۆڵیان هەبووە لە شارستانییدا، بەڵکو لە باسی پیاوێتی مەبەستم تایبەتمەندییە نێگەتیڤییەکان و زیهنییەتی پیاوە، واتە ڕەخنە لە پیاوێتی دەکەم لە سیستەمی سەرمایەداریدا.

لە کۆتایی کۆڕەکەدا ئامادەبووان و نووسەر گفتوگۆیان لەبارەی پەرتووکەکە کرد، دواتریش پەرتووکەکە بەسەر ئامادبوواندا دابەشکرا، کە لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیانەوە هاتبوون.

ب. جـ

Comments are closed.