بەهۆى گۆڕانى کەش و هەوا ژمارەى کۆچبەرى زیاد دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کۆمیسۆنى باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوى کردەوە، ڕەنگە تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی ئەو کەسانەى بەهۆى گۆڕانى کەش و هەواوە کۆچ دەکەن بگاتە ٢١٦ ملیۆن کەس، دەشڵێن، زۆرینەى ئەو هاوڵاتیانەى بەهۆى گۆڕانى کەش و هەوا ناچارن کۆچ بکەن دانیشتووى ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

کۆمیسۆنى باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى ژمارەى ئەو هاوڵاتیانەى بەهۆى گۆڕانى کەش و هەوا تا ساڵى ٢٠٥٠ کۆچ دەکەن ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕەنگە تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی ئەو کەسانەى بەهۆى گۆڕانى کەش و هەواوە کۆچ دەکەن بگاتە ٢١٦ ملیۆن کەس.

دەشڵێن، زۆرینەى ئەو هاوڵاتیانەى بەهۆى گۆڕانى کەش و هەوا ناچارن کۆچ بکەن دانیشتووى ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

جێگەى ئاماژەیە، ڕێکخراوی کۆچى نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا هۆشداری دابوو، کە جیهان بە فەرمی چووەتە سەردەمی کۆچ بەهۆى گۆڕانى کەش و هەوا و داوای چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواى لەسەر جوڵەی دانیشتووان کرد.

ئ.م

Comments are closed.