کۆنفرانسی تەڤ چاند بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی نوێ کۆتایی هات

ناوەندی هەواڵەکان

کۆنفرانسی تەڤ چاند، بە وەرگرتنی بڕیاری پێشخستنی چاندی نەتەوەی دیموکرات لە دژی تواندنەوەی چاندی ناوچەکە و پیشەنگایەتی لە هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، پاش هەڵبژاردنی هاوسەرۆکان بە کۆتا هات.

ئەمڕۆ، لە ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ، هەشتەمین کۆنفرانسی تەڤگەری کەلتوور و هونەریی دیموکراتیی میزۆپۆتامیا-تەڤ چاند، بە دروشمی “ئێمە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدەهێنین و چاندی نەتەوەی دیموکراتی سەردەخەین” لە ڕۆژی دووەمیدا بە کۆتا هات.

لە بارەی کۆنفرانسەکەی تەڤ چاندەوە، سەرحەد زانا، ئەندامی بەڕێوەبەریی تەڤگەری کەلتوور و هونەری دیموکراتی میزۆپۆتامیا و کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بە ڕۆژنیوزی وت: کۆنفرانسەکە بە باشی بەڕێوەچوو، هیچ خاڵێکی پەیڕەوی تەڤگەرەکەمان نەگۆڕیی هەروەها پیلانی دوو ساڵی داهاتومان دانا، بۆ بەهێز کردنی هەوڵەکانمان بۆ چەسپاندنی چاندی نەتەوەی دیموکراتی و پێکهێنانی ئازدیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆنفرانسەکەدا بە هەڵبژاردن، هەریەک لە سومەیە محەمەد و خەلیل تەحلۆ بە هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردران.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆنفرانسەکە دوێنێ، بە ئامادەبوونی ٢٠٠ نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کورد، عەرەب، سووری، ئێزیدی، ئەرمەنی، ئاشووری و چەرکەسی دەستی پێکرد.

ب. جـ

Comments are closed.