بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە هەورە بروسکە و تاوە باران بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، دەشڵێت: کاریگەری ئەم شەپۆلى بارانبارینە تا بەرەبەیانی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بوارى کەشناسی لەبارەى هاتنى شەپۆلێکى بارانبارین لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ئاراس جەبار ئاماژەى بەوەکردووە، سبەینێ لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو.

دەشڵێت: لەکاتەکانی ئێوارەدا تا کاتەکانی شەو ئەگەر هەیە ھەورە بروسکە و تاوە باران سنووری گەرمیان، سلێمانی، ھەڵەبجە و کەرکوک دەگرێتەوە و لە هەندێ شوێن تاوە باران دەبارێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

ئ.م

Comments are closed.