دوو ڕۆژنامەنووسى ژن لەلایەن پۆلیسى تورکەوە دەستگیر کران

ناوەندى هەواڵەکان

ئەمڕۆ رۆژنامەنوس سەلامەت توران لە ناوچەی جزیرەى سنورى شڕنەخ و هەروەها کیبرا ئەڤرین لە ئیستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران و پاشان گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ناوچەکانیان.

بەپێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە چەمکورکێ لە ناوچەی جزیرەى سنورى شڕنەخ پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی  رۆژنامەنوس سەلامەت توران .

لە پاش پشکنینى ماڵەکەى لەلاییەن پۆلیسى تورکەوە سەلامەت توران دەستگیر کرا.

لە پاش دەستگیرکردنى ئەو ڕۆژنامەنوسە گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شڕنەخ.

لەبارەى هۆکارى دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسە هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.

هەروەها، هەر ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوس کیبرا ئەڤرین سەرنوسەرى ژن نیوز لە شارى ئیستەنبوڵ لەلایەن پۆلى تورکەوە دەستگیرکرا.

جێگەى ئاماژەیە، تورکیا لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە، کە بە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسان دادەنرێت و لە ئێستادا دەیان رۆژنامەوانی کورد لەو وڵاتە زیندانیکراون.

ئ.م

Comments are closed.