کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەور، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەور.

دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە هەشت دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.