ژنانی کورد لە بەرلینەوە کارت پۆستیان بۆ ئیمراڵی نووسی

ناوەندی هەواڵەکان

ژنانی کورد لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە بەرلین کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، پێکەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و ڕێگە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکەینەوە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنان دەست-دان لە بەرلین، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد”، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوە کارت پۆستیان نووسی و بڕیارە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانى بنێرن.

دلبەر ئا ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی دەست-دان سەبارەت بە کامپینەکە وتی: وەک ژنێکی کورد بەشێوەیەکی کارا بەشداریمان لە کامپەینەکەدا کرد، داوا لە سەرجەم ژنان دەکەین کە بەشداری کامپەینەکە بکەن، تا گۆشەگیری ئیمراڵی دەشکێندرێت و ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەبێت، تێکۆشانی ئێمەش بەردەوام دەبێت.

وتیشی، داوا لە هەموو گەلی کورد و دۆستانمان دەکەین ئێمە پێکەوە دەتوانین گۆشەگیری هەڵوێشێنینەوە و ڕێگە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان خۆش بکەین، هەربۆیە دەبێت لە هەموو شوێنێک، پێکەوە تێبکۆشین و بگەینە چارەسەر.

ب. ق

Comments are closed.