ڕووسیا: هێرشێکى ئۆکراینمان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان تێکشکاند

ناوەندى هەواڵەکان

وەزارەتى بەرگریى ڕووسیا بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە باشوورى دەریاى ڕەش هێرشێکى ئۆکراینمان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان تێکشکاند، دەشڵێن: بەهۆى هێرشەکەوە کەشتییەکانمان هیچ زیانێکیان پێ نەگەشتووە.

وەزارەتى بەرگریى ڕووسیا، لەبارەى تێکشکاندنى هێرشێکى ئۆکراین بۆسەر کەشتییە بارزگانییەکانى وڵاتەکەیان لە تیلگرامى خۆیان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە باشوورى دەریاى ڕەش هێرشێکى ئۆکراینمان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان تێکشکاند.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، بەهۆى هێرشەکەوە کەشتییەکانمان هیچ زیانێکیان پێ نەگەشتووە.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و نزیكەی دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئ.م

Comments are closed.