نەرویج: پێویستە خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا ئامادە بکەین

ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری بەرگریی نەرویج ڕایگەیاند، داوا لە وڵاتەکەمان دەکەین خۆی ئامادە بکات بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیى لەگەڵ ڕووسیا دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی ڕووسیا لە ئۆکراین.

ڕۆژنامەکانى نەرویج لە زارى بیۆرن ئاریڵد گرام، وەزیری بەرگریی نەرویج بەمجۆرە مەترسییەکانى ڕووسیای بۆسەر وڵاتەکەیان خستووەتەڕوو:-

ڕۆژنامەکە لە زاری وەزیرەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، پێویستە نەرویج هێزە بەرگرییەکانی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیى، پاش ئەوەى ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی لە ئۆکراین تەواو دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەربۆیە دەبێت بتوانین لە کاتی خۆیدا و بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان وەڵآمی بدەینەوە.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتریش بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەمان دەبێت درک بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانی ململانێی سەربازیی لەگەڵ ڕووسیا بکات، هەربۆیە دەبێت سوپاى وڵاتەکەمان پڕ چەک بکرێت.

ب، جـ

Comments are closed.