سبەى دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەریم کۆدەبێتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بڕیارە سبەى، جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی سکاڵایەک لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، سبەى دادگاکە لەسەر چوار سکاڵای جیاواز کۆدەبێتەوە.

یەکێک لەو سکاڵایانە، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەنەکە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، کە تیایدا داواکراوە ماددەکانی (١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستووری دابنرێت، کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.

هاوکات، ڕۆژی ٤ـی ئەم مانگە، دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى هەمان پرس کۆبووەوە، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا بۆ ١١ـی ئەم مانگە  دواخرا .

جێگەى ئاماژەیە، پێشتریش چەند جارێک دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەوە دواخستووە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکەی ١١ـی ئەم مانگدا بڕیاردان لە بارەی ئەو پرسەوە یەکلایی بکاتەوە.

ئ.م

Comments are closed.