کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دەستیپێکرد

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، دانیشتى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە سەرۆکایەتى موحسین مەندەلاوى دەستیپێکرد و تێیدا تاوتوێی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکرێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە سەرۆکایەتى موحسین مەندەلاوى دەستیپێکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا تێیدا تاوتوێی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ئەمریکا چەند جارێک هێرشى کردە سەر ژمارەیەک بنکە و بارەگاکانى گروپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران و بەهۆیەوە ژمارەیەک بەرپرسى ئەو گروپانە کوژران.

ئ.م

Comments are closed.