دەوڵەتی تورک سنوورى شەهباى بۆردومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، هەریەک لە گوندەکانی خربە ئەلشەعالە و سمۆقیەی لە سنووری شەهبا بۆردوومان کرد و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، لەبارەى بۆردوومانکردنى سنوورى شەهبا لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵى میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستاندا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای دەوڵەتی داگیرکەریی تورک گوندی خربە ئەلشەعالەى لە سنووری ناوچەی شەهبا بۆردوومانکردووە.

هەروەها، بۆردوومانی گوندی سمۆقییە هەر لەو سنوورە کرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامى بۆردوومانەکەى سوپاى تورک بۆسەر ناوچەکە زیانی ماددی بەدواى خۆیدا هێناوە.

ب. جـ

Comments are closed.