ناوەندى هەواڵەکان
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر داوای زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنەکە بووە، تایبەت بوو بەو پێشێلکاریانەی، کە کراونەتە سەر سەروەری عێراق و تیایدا جەخت کرایەوە ھێرشەکان لەلایەن ھەر لایەنێکەوە بێت رەتکراوەن.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبارەى کۆتایهاتنى کۆبونەوەى پەرلەمان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنەکە بووە، تایبەت بوو بەو پێشێلکاریانەی، کە کراونەتە سەر سەروەری عێراق.
باس لەوەشکراوە، بەتوندی سەرکۆنەی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سەرکردەکانی دەکەین و ھێرشەکان لەلایەن ھەر لایەنێکەوە بێت رەتکراوەن.
باس لەوەشکراوە، داوا لە حکومەت دەکەین رێگرى بکات لە پێشێلکارییەکان و رێگە نەدات وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی ململانێی .
ئ.م
Comments are closed.