سه‌رۆكی هه‌نگاریا ده‌ستی له‌كار‌كێشایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه‌ كاتێك لێخۆشبوونی بۆ پیاوێك ده‌ركردووه‌ له‌كاتێكدا به‌ تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان سزا دراوه‌.

كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

لە وتارێکدا كاتالین نۆڤاك ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ بۆ دواجار وه‌ك سه‌رۆكی وڵات قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، چونکە ده‌ست له‌ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار ده‌كێشمه‌وه‌.

لە بارەى هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى باسى لەوەکردووە، هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى، کە لە مانگى نیسانى ٢٠٢٣ لێخۆشبوونم بۆ پیاوێك ده‌ركردووه،‌ كه‌ تاوانباربووە بە ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان.

جێگەى ئاماژەیە، بەپێى هەواڵى میدیاکانى هەنگاریا ئەو کەسەى، کە سەرۆکى هەنگاریا لێخۆشبوونى بۆ دەرکردووە، له‌ ساڵی ٢٠١٨ به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسەر منداڵان سزای زیاتر له‌ سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

ئ.م

Comments are closed.