لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا چالاکیی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا و تێیدا داوای بەشداریکردن لە ڕیپێوانی ١٧ـی شوباتدا کرا.

لە هەریەکە لە شارەکانی کێل، فرانکفۆرت، هامبۆرگ لە ئەڵمانیا و دان هاگ لە هۆڵندا، چالاکیی جۆراوجۆر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵيتی بەردەوامە.

قۆناغی یەکەمی ڕێپێوانی درێژ دوو ڕۆژە لە شاری کێل لە ئەڵمانیا، لە دوای وتەی چالاکوانان و بەشداربوانی ڕێپێوانەکە، هەروەها بڕینی درێژایی ٦ کیلۆمەتر و بە وتنەوەی درووشم ڕێپێوانەکە کۆتای پێهات و ئەمڕۆش چالاکییەکە بەردەوام دەبێت.

هەروەها لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە شاری دان هاگ لە هۆڵندا، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا و ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، بانگەوازی کرد بۆ ڕێپێوانەکەی کۆڵن.

پاشان تیشكی خستەسەر گۆشەگیری و ڕایگەیاند، ئەم سیاسەتە هیچ ئەنجامێکی بۆ دەوڵەتی تورک نابێت، کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە هەناسەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵگا، لە ١٧ـی شوبات سەدان هەزار گەلی کورد و دۆستەکانیان لە کۆڵن کۆدەبنەوە، پێویستە بەشداری بکەین، چونکە ڕێپێوانێکی مێژووییە.

لە چوارچێوەی کامپەینی “ناردنی ١٠٠ کارت بۆ ئیمراڵی” لە شاری فرانکفۆرت ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا، ڕێپێوانکەران ئەو کارتانەی بڕیاربوو بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنێردرێت، واژۆیان کرد.

لە ستاندەکەدا هۆشیارکردنەوە دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی پێشکەشکرا و بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن.

هەروەها لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ـی شوبات شەرمەزارکرا، لە ڕاگەیەندراوێکدا تەڤ- چاند وەک هونەرمەندان پشگیری خۆیان بۆ کامپەینی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دووپات کردەوە.

جانسو ئۆزدەمیر هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزگای دای لینکی هامبۆرگ ڕایگەیاند، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری لێرەین، کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە.

دواتر بەشداربووان کارتیان واژۆکرد تاوەکو بینێرین بۆ ئیمراڵی.

ب. ق

Comments are closed.