دۆخى کەش و هەواى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە هەشت دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.