ناوەندی هەواڵەکان
ماڵپەڕی گەریلا تیڤی، لە گرتەیەکی ٧٠ خولەکیدا تەواوی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی “شەهید هەڵمەت دێرەلووک”ـی لە دژی سووپای دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە زاپ بڵاو کردەوە، کە تێیدا ٦١ داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکی زۆری چەک و کەرەستەی سەربازیش دەستیان بەسەردا گیرا.
کەمێک پێش ئێستا، ماڵپەڕی گەریلا تیڤی، تەواوی دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی “شەهید هەڵمەت دێرەلووک”، کە لە ١٢ـی مانگی ڕابردوو، لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە زاپ ئەنجامیان دا بوو بڵاو کردەوە.
ماوەی دیمەنەکە ٧٠ خولەکە و تێیدا دەردەکەوێت گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، یەک بە یەک دەچنە نێو سەنگەرەکانی داگیرکارانەوە و بە سزایان دەگەیەنن و هەموو بنکەکانیان دەسووتێنن.
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی “شەهید هەڵمەت دێرەلووک” لە ١٢ـی مانگی ڕابردوو، لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە، لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی زاپ ئەنجامدرا، تێیدا ٦١ داگیرکەر سزا دران و چواری دیکەش بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە بەم شێوەیە زانیاریی خستووەتەڕوو:-
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا، ٦١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و ٢٠ تەرمیش کەوتە دەستی گەریلاکان.
هێزەکانی گەریلا شەش شوێنی حەوانەوەی داگیرکەران، سێ کۆنتێنەر، ١١ سەنگەر، دوو شوێنی لۆجستی، کۆگایەکی سەربازیی، سیستمێکی پەیوەندییەکان، مۆلیدەیەکی کارەبا، سیستەمێکی ڕادار، کامێرایەکی چاودێریی حەراریی ئاسایی، کامێرایەکی چاودێری تەرماڵ، دوو چەکی ئەی فۆر، دوو چەکی بۆمبهاوێژی بە مەخزەن و هەشت تەلەفۆنی ئەوان سوتێندران و لەنێو بران.
حەوت چەکی سوکی ئێم پی تی -٥٥، ٢٥٠ گولـلەی چەکی ئێم پی تی -٥٥، چوار چەکی بۆمبهاوێژیی مەخزەندار، چەکێکی بۆمبهاوێژی تاک، دوو چەکی نیوئۆتۆماتیکی بی کەی سی، ٢٠٠ گولـلەی چەکی بی کەی سی، پێنج دوربینی تەرماڵ، حەوت دووربینی شەو، دوو لەیزەری چەک، پێنج دووربینی چەک، ئامێرێکی دەستنیشانکردنی چەک، دوو ئامێری پەیوەندیی و پاترییەکی یەدەگ، دوو ئامێری ڕووناککەرەوە، دوو چەقۆ، سێ نارنجۆکی سیس، پێنج پیلی دووربینی تەرماڵ، سێ هێلەکی گولـلەنەبڕ، دوو پاڵتۆی سەربازیی و دوو بیستۆک، دەستیان بەسەردا گیرا.
ب. جـ
Comments are closed.