ژنان لە ماوەى دووگیانیدا چۆن خۆیان لە ئازاری ماسولکەی قاچ بپارێزن؟

ناوەندى هەواڵەکان

‎دکتۆر کەژان کاوە دەڵێت، ژنان لە ماوەى دووگیانیدا توشى ئازارى ماسولکەى قاچ دەبن و چەندین ڕێگا هەیە بۆ خۆپاراستن لەوە حاڵەتە لەوانەش مەساجکردن و شێلانی قاچ، خواردنەوەى بڕێکى باش ئاو، بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە.

‎‏‎ دکتۆر کەژان کاوە دەڵێت، پسپۆڕى نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ژنان لە ماوەى دووگیانیدا چۆن خۆیان لە ئازاری ماسولکەی قاچ بپارێزن و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

بە نزیکەیی نیوەی خانمان دووچاری ئەم حاڵەتە ئەبنەوە لە ماوەی دووگیانیان، کە بریتییە لە گرژبوونی توندی خۆنەویستانەی ماسولکەکانی قاچ یان پێ یان هەردووکیان .

تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی بەتەواوەتی ڕوون نییە، بەڵام گۆڕانکاری لە سوڕی خوێن، زیادبوونی کێش لەماوەی دووگیانی، گەورەبوونی مناڵدان و کۆرپە، کە لەوانەیە فشار لەسەر ئەو دەمارانە دروست بکا، کە بۆ قاچ ئەچن، هەموو ئەمانە ڕۆڵیان هەیە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە .

چۆن خۆمان بپارێزین ؟

یەکەم-  وەرزش کردنی ڕێک .

دووەم- لەکاتی تووشبوون بە ئازارەکە هەوڵبدە بە هێواشی قاچت ڕابکێشیت .

سێەم-  بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە .

چوارەم- مەساجکردن و شێلانی قاچ .

پێنجەم- بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە .

ئ.م

Comments are closed.