لە قامیشلۆ باڵەخانەیەك بۆردوومان كرا

ناوەندی هەواڵەكان

كەمێك پێش ئێستا باڵەخانەیەك لە ناوەندی شاری قامیشلۆی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كرایە ئامانج، بە وتەی شایەتحاڵانیش لە نێو باڵەخانەكەدا بریندار هەیە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكان دیار نییە.

ئاژانسی هاوار نیوز لە بارەی بۆردوومانكردنی باڵەخانەیەك لە شاری قامیشلۆ بەمجۆرە زانیاری خستووەتە ڕوو.

ئاژانسەكە بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا باڵەخانەیەك لە گەڕەكی ئەربوییەی ناوەندی شاری قامیشلۆ لە كانتۆنی جەزیرە كراوەتە ئامانج، گومان دەكرێت، هێرشەكە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە ئەنجامدرا بێت.

شایەتحاڵان بە ئاژانسی هاواریان ڕاگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانەكەوە ژمارەیەك بریندار لە نێو باڵەخانەكەدا هەبوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكان دیار نییە.

جێگەی ئاماژەیە، شەوی ڕابردووش ئۆتۆمبێلێك لە باشووری شاری قامیشلۆ كرایە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

هـ.ئ

Comments are closed.