لە فێستیڤاڵی برایەتی و پێکەوەژیان چەندین کاری دەستی ژنان نمایش کران

کەرکووک

لە فێستیڤاڵی برایەتی و پێکەوەژیانی کەرکووک، ژنان بە کارە هونەریی و دەستییەکانیان بەشداری کارایان هەبوو، کە لە کارە هونەرییەکاندا گوزارشتیان لە ژنبوون و ڕەنجکێشانی ژنان کرد بوو.

لە دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی برایەتی و پێکەوە لە شاری کەرکووک، لە سەنتەری ڕۆشنبیری شارەکە، چەندین کاری دەستی ژنان نمایشکران، کە بریتیوون لە تابلۆ، ملوانکە و دەستبەن کەرەستەی کۆنی فۆلکلۆر و خواردنە کەلتووریەکان و هەروەها گیادەرمانیی، جیاواز لەوانە ناوەندە و کتێبخانەکانیش بەشدار بوون.

سەحەر حەسەن
سەحەر حەسەن

لە بارەی فێستڤاڵەکەوە یەکێک لە ژنە بەشداربووەکان، بە ناوی سەحەر حەسەن، بە چالاکییەکی گرنگ ناوی برد و وتی: پێویستە ژنان بەشداری هەموو فێستیڤاڵەکان بکەن، بە تاییەب زۆر باشە ئەگەر بتوانن لە ڕێگای کاری دەستیەوە بژێوی ژیانی خۆیان پەیدا بکەن.

بەروارد بە ساڵانی ڕابردوو، لە بۆنە و ڕووداوە هونەریی و چالاکییەکاندا ژنانی کەرکووک، بە ڕێژەیەکی زیاتر دەردەکەون و تواناکانیان نیشان دەدەن.

ش. ئـ

Comments are closed.