دەوڵەتی تورک لە ناوچەی بەرواریی سەرقاڵى کردنەوەی ڕێگای نوێیە

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنیوز، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بەناوی کارگەی بەردشکاندن لە گوندی کێستەی ناوچەی بەرواریی باڵا، بە شۆفڵ و گلێدەر سەرقاڵى درووستکرنی ڕێگای نوێیە و ڕێگریش لە هاوڵاتییان دەکرێت نزیکی ناوچەکە ببنەوە.

بەپێى زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بەردەوامە لە داگیرکارییەکانی لە باشووری کوردستان و لە ئێستاشدا لە گوندی کێستە لە ناوچەی بەرواریی باڵا سەربە پارێزگای دهۆک سەرقاڵى درووستکردنی ڕێگای نوێیە.

سەرچاوەیەکی هەرێمیی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە بەکارهێنانی شۆفڵ و گلێدەر، بەناوی کارگەی بەرد شکاندنەوە لە گوندی کێستەی ناوچەی بەرواریی، سەرقاڵى درووستکردنی رێگەی نوێیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک ڕێگریی لە ڕاگەیاندکاران و هاوڵاتییان دەکات نزیکی ناوچەکە ببنەوە و بەهۆیەوە دانیشتوانی گوندەکانی سنوورەکە ناتوانن کاری ئاژەڵداریی و کشتوکاڵیی بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی باشووری کوردستان و دەیان بنکە و بارەگای سیخوڕیی و سەربازیی دروست کردووە، تا ئێستاش لایەنە فەرمییەکان هیچ هەڵوێستێکیان لە بارەی پیشێلکردنی سەروەریی عێراق و هەرێم ڕانەگەیاندووە.

ب. جـ

Comments are closed.