ئەمریکا حوسییەکانی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوى کردەوە، چەند جارێک بۆردوومانی حوسییەکانمان لە ناوچەی حودەیدە لە یەمەن کرد و بە هۆیەوە دوو بەلەمی بێسەرنشین و سێ سیستەمی موشەکی کروزی گەڕۆک تێکشکێندران.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بارەی بۆردوومان کردنی حوسییەکان لە ناوچەی حودەیدەی یەمەن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ئەمریکادا هاتووە، لە نێوان کاتژمێر ٤ بۆ ٥ـی ئەمڕۆ، هێزەکانیان هێرشیان بۆسەر دوو بەلەمی بێسەرنشینى حوسییەکانیان لە باکووری ناوچەی حودەیدە لە یەمەن ئەنجامداوە.

هاوکات، هێزەکانى ئەمریکا دەشڵێن: چەند موشەکێکى جۆرى کروزیی گەڕۆکیان خستووەتەخوارەوە، کە لەلایەن حوسیەکانەوە ئاڕاستەى هێزەکانمان کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حوسییەکانی یەمەن پشتگیریی خۆیان بۆ حەماس دەربڕیی و بەردەوام بۆردوومانی کەشتییە سەربازیی و بازرگانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیایان دەکرد.

ب. جـ

Comments are closed.