لە سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاریی کرایەوە

سلێمانی

لە سلێمانی، ماوەی چەند ڕۆژێکە، لە ژێر ناوی پڕۆژەی “تاسان” بە ٢٢ تابلۆ پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ هونەرمەند “سۆفیان جەلال” کراوەتەوە و ناوەڕۆکی تابلۆکان باس لە ژینگە و پاراستنی سرووشت دەکات.

ماوەی چەند ڕۆژێکە، لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ئازادبوون، دووەمین پێشانگای شێوەکاریی بۆ هونەرمەند سۆفیان جەلال کراوەتەوە.

لە بارەی پێشانگاکەوە، هەڵوێست عەبدوڵا، جێگری ڕێکخراوی ئازادبوون بە ڕۆژنیوزی وت: بە هاوبەشی لەگەڵ کارگەی کەلتووری، بەناوی “پڕۆژەی تاسان” دووەمین پیشانگای شێوەکاریی بۆ هونەرمەند سۆفیان جەلال کردەوە.

پێشانگاکە لە ٢٢ تابلۆی هونەرمەند پێکدێت و کارکردن لەم پڕۆژەیە ماوەی سێ ساڵی خایاندووە و ناوەڕۆکی پڕۆژەکە باس لە ژینگە و پاراستنی سرووشت دەکات.

ب. جـ

Comments are closed.