رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

ناوەندى هەواڵەکان

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە، دەشڵێت: زیاتر لە ٦٠%ی ئەو بارانەی ساڵانە بە دەریاى سوردا تێدەپەڕین، ئێستا لە باشووری ئەفریقاوە رەوانەی ئەوروپا دەکرێن و ئەوەش تێچووی ئەو گەشتانە و کاڵاکانیان زیاد دەکات.

ئارسێنیۆ دۆمینگێز، سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەى مەترسیەکان و کاریگەرییەکانى هێرشەکان بۆسەر کەشتیە بارزرگانیەکان لە دەریاى سوور بەمجۆرە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسییدا زانیارى خستووەتەڕوو:-

لە سەرەتاى قسەکانیدا سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، رێکخراوەکەمان لە ئێستادا کاردەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە، کە کاریگەری خراپی لە سەر جوڵەی گواستنەوەی کاڵاکان لەسەر ئاستی جیهانى هەیە.

باسى لەوەشکردووە، زیاتر لە ٦٠%ى ئەو بارانەی ساڵانە بە دەریاى سووردا تێدەپەڕین، ئێستا لە باشووری ئەفریقاوە رەوانەی ئەوروپا دەکرێن و ئەوەش تێچووی ئەو گەشتانە و کاڵاکانیان زیاد دەکات و کاریگەری لەسەر دەریاوانەکان هەیە، چونکە گەشتەکەیان ١٠ رۆژی دیکە درێژدەکاتەوە.

ئەمریكا و بەریتانیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە هێرشەكانیان بۆ سەر حووسییەكان دەستپێكردووە و لە بەرامبەردا حووسییەكان بە مووشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، كەشتییە بارهەڵگرەكانی لە دەریای سووردا دەكەنە ئامانج، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر جوڵەی كەشتیوانی و بازرگانیی هەبووە.

ئ.م

Comments are closed.