خاڵى ژینا ئەمینی زیاتر لە پێنج ساڵ سزاى زیندانییکردنى بەسەردا سەپێندرا

ناوەندى هەوالەکان

سەفا عائیلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی، کە لە ڕۆژانی نزیک لە ساڵیادی کوژرانی ژینا، لە شاری سەقز و دەستگیرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ و چوار مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانییکردنى بەسەردا سەپێندرا.

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، لەبارەى سەپاندنى سزاى زیندانییکردن بەسەر خاڵێکى ژینا ئەمینى بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەر ڕوو.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، خاڵى ژینا ئەمینى بەناوى سەفا عائیلی تەمەن ٣٠ ساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شاری سەقز بە تۆمەتی بەشداریکردن لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی، و چالاکى دژ بە حکومەت، بێڕیزیکردن بە خامنەیی سزاى زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێندرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆى ئەو تۆمەتانەى لەلایەن دادگاى ئێرانەوە ڕووبەڕووى سەفا عائیلى کراوەتەوە، سزای پێنج ساڵ و چوار مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانییکردنى بەسەردا سەپێندرا.

ئ.م

Comments are closed.