لە بەغدا هاوپەیمانی بەرگریی لە ئازادیی ڕادەربڕین ڕاگەیاندرا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕیکخراوەکان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، هاوپەیمانی بەرگریی لە ئازادیی ڕادەربڕین ڕاگەیاندرا و بەیاننامەیەکیان ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد.

ئەمڕۆ، لە شاری بەغدا، بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە نا حکومییەکان، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و نوێنەرانی سەندیکاکان، لە مەراسیمێکدا هاوپەیمانی بەرگریی لە ئازادیی ڕادەربڕین ڕاگەیاندرا.

لە مەراسیمەكەدا سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای “ئازادیی دەربڕینی بیروڕا و خۆپیشاندانی ئاشتیانە”، بەیاننامەیەك ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەكانی عێراق كرا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو پڕۆژە یاسایە لەگەڵ مادەی ٣٨ى دەستووری عێراق، كە گرەنتیی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی ئاشتییانە دەكات، هەروەها پێچەوانەی ماددەی ١٩ى پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەكانە هەروەها پێچەوانەی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤە و ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێ ئەوە “گورزێكی بەهێز” دەبێت لە مافەكانی مرۆڤ لە عێراقدا و وڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەت و سەركوتكردنی ئازادی.

هەروەها، رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ، لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، هەر یاسایەك لە پەرلەمانی عێراقەوە دەربچێت بەلامانەوە گرنگە، كە هەمووان سەرنجی لەسەر بدەن چ جای یاسایەك، كە پەیوەندی بە ئازادی بیرو راوە هەبێت.

وتیشی، هەوڵەكان بۆ ئەوەن، كە فشار بكەین نەگەڕێینەوە سەردمی دیكتاتۆرییەت و سەركوتكردنی ئازادییەكان.

ب. جـ

Comments are closed.