سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ گەشەی ئابووریی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست خاو دەبێتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاوى کردەوە، بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ئاڵۆزییەكانەوە گەشەی ئابووریی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ئەمساڵدا خاو دەبێتەوە، دەشڵێن: هێرشەكانی سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور كاریگەریى لەسەر تێچووی بازرگانی لەسەر ئاستی جیهان داناوە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەى گەشەى ئابوورى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ئەمساڵدا ڕاگەیاندراوێکى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێداچوونەوەیان بە پێشبینییەكانی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كردووە و ئەنجامەکان دەریدەخات بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ئاڵۆزییەكانەوە گەشەی ئابووریی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ئەمساڵدا خاو دەبێتەوە .

كەرتی گەشتیاریی چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كاریگەریی ململانێكانیان لەسەرە و ئەوەش كاریگەریی خراپی كردووەتە سەر ئابووری ئەو وڵاتانەی پشت بەو كەرتە دەبەستن.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێرشەكانی سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور كاریگەریى لەسەر تێچووی بازرگانی لەسەر ئاستی جیهان داناوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەپاش سەرهەڵدانى جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل حووسییەكانى یەمەن بە مووشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، كەشتییە بارهەڵگرەكانیان لە دەریای سووردا دەکەنە ئامانج، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر جوڵەی كەشتیوانیی و بازرگانیی هەبووە.

ئ.م

Comments are closed.