لەبارەى هێرشکردنە سەر ڕەفەح حەماس هۆشدارى دەداتە ئیسرائیل

ناوەندى هەواڵەکان

میدیا عەرەبیەکان لە زارى بەرپرسانى حەماسەوە بڵاویانکردەوە، هەر هێرشێکی زەمینی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشورى عەزە وادەکات دۆسێیەی دانوستانەکان لەبارەى ئاڵوگۆڕی بارمتەکان پەک بخات.

کەناڵى عەرەبیە لە زارى بەرپرسانى حەماسەوە لەبارەى دەنگۆى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح هەواڵێکى بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، بەرپرسانى حەماس ئاماژە بەوە دەکەن، هەر هێرشێکی زەمینی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشورى عەزە وادەکات دۆسێیەی دانوستانەکان لەبارەى ئاڵوگۆڕی بارمتەکان پەک بخات.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

جێگەى ئاماژەیە، چەند ڕۆژیکە بەرپرسانى ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، شارى ڕەفەح لە باشورى غەزە کۆتا ناوچەى دەسەڵاتى حەماسە و پێویستە کۆنترۆڵى بکەن، لە بەرامبەر ئەو قسانەى بەرپرسانى ئیسرائیل چەندین وڵاتى عەرەبى هۆشدارى دەدەنە تەلئەبیب.

ئ.م

Comments are closed.