بەهۆی هەرەس هێنانی شاخێكەوە لە فلیپین ٥٤ كەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەكان

لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە نزیك كانێكی زێڕ، شاخێك لە باشووری فلیپین هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە  ٥٤ كەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون.

میدیا جیهیانییەکان بارەی ژمارەی قوربانییەكانی فلیپین و زیانە مادییەكانی هەرس هێنانی شاخێك، زانیاری  نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە گوندی ماسارا نزیك لە كانێكی زێڕ لە باشووری فلیپین شاخێك هەرەسى هێنا و كەوت بەسەر پاسەكانی گواستنەوەی كارمەندانی كانەكە، لە ئەنجامدا ٥٤ كەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ كەسی دیكەش بێسەروشوێن.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەرد و داری شاخەكە لە بەرزایی زیاتر لە ٧٠٠ مەترەوە كەوتوەتە خوارەوە، تیمەكانی فریاكەوتن كچێكی تەمەن سێ ساڵانییان بە زیندووی لە ژێر داروپەردوودا دۆزییەوە، هەروەها چەند تەرمێكیش دەرهێنراون.

بارانبارینی بەخوڕ بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بەسەر بەشێك لە شاری مینداناو، كە دووەم گەورەترین دوورگەی فلیپینە باریووە، كە بووە هۆی درووست بوونی لافاو، بەو هۆیەوە دەیان هەزار كەس ناچار بوون، پەنا ببەنە بەر پەناگەی فریاگوزاریی.

هـ.ئ

Comments are closed.