کۆڵبەرێکى کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانى ئێرانەوە کوژرا

ناوەندی هەواڵەكان

میدیاكانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانى ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی شاری بانە، تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە و لە ئەنجامدا  كۆڵبەرێكی كورد، کە خەڵكی بانەیە كوژرا.

 میدیاكانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان هەواڵی كوژرانى كۆڵبەرێكی كوردیان لە ناوچە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوکردەوە.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانى ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی شاری بانە بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەك دەستڕێژی گوللـەیان لە كۆمەڵێك كۆڵبەر كردووە و بەهۆیەوە یەكێك لە كۆڵبەركان بەناوى سەیوان سەحیحی تەمەن ٢٠ ساڵ گیانی لە دەستدا.

ئاماژە بەوەش كراوە، سەیوان سەحیحی، خەڵكی گوندی بەلەكێی سەر بە شاری بانە بووە، دوای كوژرانی تەرمەكەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینى ئەیوبی و دواتر ڕادەستی كەسوكاریان كردووەتەوە.

 

هـ.ئ

Comments are closed.