سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵەکان

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە تەلئەبیب و دەڵێت، نابێت هێرشەکان بەردەوام بێت بۆ سەر رەفح لەکاتێکدا هیچ گرەنتیەکی ژیانی خەڵکی مەدەنی تێدا نەکرێت.

درەنگانی شەوی ڕابردوو جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا و لەوبارەوە بەشێک لە میدیا جیهانیەکان سەبارەت بە ناوەرۆکى پەیوەندییەکە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

ئاماژە بەوەکراوە، جۆ بایدن ڕایگەیاندووە، هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح نابێت بەوشێوەیە بەردەوامیان هەبێت، چونکە هیچ گرەنتیەکی ژیانی خەڵکی مەدەنی تێدا نیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بایدن ڕایگەیاندووە، شێوازى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح لەگەڵ خواستى ئەمریکادا یەک ناگرێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، چەند ڕۆژیکە بەرپرسانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، شاری ڕەفەح لە باشوری غەزە کۆتا ناوچەی دەسەڵاتی حەماسە و پێویستە کۆنترۆڵی بکەن، لە بەرامبەر ئەو قسانەی بەرپرسانی ئیسرائیل چەندین وڵاتی عەرەبی و جیهانى هۆشداری دەدەنە تەلئەبیب.

ئ.م

Comments are closed.