کەشناسى هەرێم: لە هەندێ ناوچە باران بارین دەستپێدەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورى پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات .

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنورى پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٤ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١١ دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.