ناوەندی هەواڵەکان
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە ڕێپێوانێکی جەماوەریی، پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن)، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە ٢٥ـەمین ساڵیادیدا شەرمەزار کرا.
چالاکوانان لە ناوەندی برۆکسل کۆبوونەوە و پاشان بە درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “بژی بەرخۆدانی زاپ” لە بەردەم دادگای مافی برۆکسل ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
گەنجان ڕایانگەیاند، ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، ئازادیی ئێمەیە و بە پێداگرییەوە درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین و دەیگەیەنینە سەرکەوتن.
پاشان ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی درووشم لە بەردەم دادگا کۆتایی هات .
ب. ق
Comments are closed.