لە دەریایی سوور کەشتیەکى بەریتانى هێرشى کرایە سەر

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی هەماهەنگی بازرگانی هێزی دەریایی بەریتانیا بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ کەشتییەکمان لە کەناراوەکانی یەمەن بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج، دەشڵێن، تیمى کەشتیەکە سەلامەتن.

ئاژانسی ناوەندی هەماهەنگی بازرگانی هێزی دەریایی بەریتانیا، کە لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیاوە بەڕێوەدەبرێت لەبارەى هێرشکردنە سەر کەشتیەکى وڵاتەکەیان لە دەریاى سور ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە دووری ٤٠ میل لە باشووری شاری مۆخا لە یەمەن کەشتییەکی وڵاتەکەمان لەڕێگەى دوو موشەکەوە کراوەتە ئامانج.

ئاماژەش بەوەش کراوە، کاپتنی کەشتییەکە پێی ڕایگەیاندووین، تیمی کەشتییەکە سەلامەتن و بەهۆى هێرشەکە زیانیان پێنەگەشتووە.

لە دواى سەرهەڵدانى جەنگ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل گرژییەکان لە دەریای سوورچوونەتە قۆناغێکی ئاڵۆزەوە و لە چوارچێوەی پشتیوانی لە کەرتی غەززە حوسییەکان ڕاستەوخۆ ئەو کەشتیانەیان دەکردە ئامانج، کە بە ئاڕاستەى ئیسرائیل دەڕۆشتن.

ئ.م

Comments are closed.