هێرشی دەوڵەتى تورک بۆسەر ناوەندی کەمئەندامان شەرمەزار کرا

ناوەندی هەواڵەکان

هێرشی نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورک، لە زۆربەی شار و ناوەندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی ناوەندی کەمئەندامانی شەڕ لە قامیشلۆ بە گردبوونەوە و خوێندنەوەی بەیاننامە شەرمەزار کرا.

بۆ شەرمەزارکردنی بە ئامانجگرتنی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ لە قامیشلۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، هەریەکە لە ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی چلاغا، ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ لە حەلەب، بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ و ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی نەورۆز لە ڕێگەی بەیاننامە و چالاکی جیا جیاوە بە  ئامانجگرتنی ناوەندەکە شەرمەزار کرا.

لە ناوچەی چلاغا، لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەن، لەلایەن حوسام حسێن ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی چلاغا و بە بەشداری ئەندامانی ئەنجوومەن و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

بەهەمان شێوە لە شارەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی بەیاننامەوە داوا لە ڕێکخراوە مرۆییەکان کراوە، بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر بە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەت بۆ سەر ئەو کەمئەندامانەی لە شەڕی دژی چەتەکانى داعش جیهانیان پاراست هەوڵدانی جدیی بکرێت.

لە بەیاننامەکاندا بە ئامانجگرتنی ناوەندی کەمئەندامان شەرمەزار کرا و داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە یاساییەکان کراوە فشار بخەنە سەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و کارە نایاساییەکانیان ڕابگرن، هەرەها باس لەوەش کراوە، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بێدەنگی خۆی بەرپرسیارە لە هێرشەکان.

هەروەها دانیشتووانی شاری قامیشلۆ لە بەردەم شوێنی ڕووداوەکە کۆبوونەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان شەرمەزار کرد.

لە شوێنی ڕووداوەکە بەناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ، بە زمانی کوردی لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ بەیاننامەیەک بە زمانی عەرەبی لەلایەن هێڤی سەید بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیر بەیاننامەکە خوێندرایەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکاندا بەڵێن دراوە، کە بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان تا گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕش.

ب. ق

Comments are closed.