لە هەڵبژاردنەکانى پاکستاندا لایەنگرانی عیمران خان پێشەنگن

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەکانی پاکستان بڵاوکرایەوە و سەربەخۆکان بە پاڵپشتی عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووترى پاکستان بە ٩٣ کورسی لە کۆی ٢٦٤ کورسی پێشەنگی گرتووە.

دوای هەڵبژاردنی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەکانی پاکستان بڵاوکرایەوە، کە سەربەخۆکان توانیان بە ٩٣ کورسی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بن هەرچی حزبەکەی نەواز شەریفی سەرۆکوەزیرانیشە، بە ٧٥ کورسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

هاوکات، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای زیاتر لە ٦٠ کاتژمێر لە دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، ژمارەی کۆتایی دەنگەکانی بڵاوکردەوە.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژى ٨ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی گشتیی لە پاكسان بەڕێوەچوو، كە تیایدا  ١٢٨ ملیۆن هاوڵاتی پاكستانی مافی دەنگدانی هەبوو، هەروەها ١٨ هەزار كاندید و ١٦٠ حزبی سیاسیی بەشداریان كرد.

ئ.م

Comments are closed.