ئیسرائیل سەرکردەیەکی حزبوڵای کردە ئامانج

ناوەندی هەواڵەکان

میدیا عەرەبیەکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر گوندی مارون رەئس لە شارۆچکەى بنت جبەیل لە باشووری لوبنان، سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنان کرایە ئامانج

کەناڵی حەدەس بڵاوى کردەوە، لە گوندی مارون رەئسی سەر بە شارۆچکەى بنت جبەیلی لوبنان درۆنێکی ئیسڕائیلی ئوتومبێلی محەممەد عەلەوی کردە ئامانج، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی حزبوڵای لوبنانی.

هەروەها، کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، کە بەرپرسەکەی حزبوڵاى لوبنانى لە هێرشەکەى ئیسرائیل ڕزگاری بووە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرکردەکانی حزبوڵای لوبنانی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێنە ئامانج.

ئ.م

Comments are closed.