ئیسرائیل ناوچەیەکى نزیکى فڕۆکەخانەی حەلەبی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل ناوچەکانی دەوروبەری نزیک فڕۆکەخانەی حەلەبی لە سووریا بۆردوومان کرد و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکە هێرشەکە نەزانراوە.

میدیاکانی سووریا  لەبارەى هێرشێیکى سوپاى ئیسرائیل بۆسەر فڕۆکەخانەى حەلەب بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل ناوچەکانی دەوروبەری نزیک فڕۆکەخانەی حەلەبی لە سووریا بۆردوومان کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکە هێرشەکە نەزانراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە  ئیسرائیل بە چڕى دەستى بە بۆردوومانکردنى ناوچەکانى سووریا و لوبنان کردووە و لەو چوارچێوەشدا چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێلى کردووەتە ئامانج.

ئ.م

Comments are closed.