هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: سێ چەتە کوژران و دوانى دیکەش بریندار کران

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانى ڕزگاریی عەفرین بڵاوى کردەوە، سێ چالاکییان لە دژی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەریی تورک ئەنجامدا و بە هۆیەوە سێ چەتە کوژران و دوانى دیکەش بریندار بوون.

هێزەکانى ڕزگاریی عەفرین-هەرەئە، لە بارەی دوایین چالاکییەکانییەوە دژى چەتەکانى دەوڵەتى تورک  ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکەدا هاتووە، هێزەکانمان لە نێوان ڕۆژانی ٩ بۆ ١١ـی ئەم مانگە، سێ چالاکیی وەڵامدانەوەیان لە دژی گرووپە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەریی تورک ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەدا، هێزەکانیان لە ٩ و ١٠ـی ئەم مانگە دوو چالاکیی نیشانەشکێنییان، لە ناوچەی عەزاز ئەنجامداوە و بە هۆیەوە دوو چەتەیان کوشتووە.

هەروەها باسیان لەوەش کردووە، لە ١١ـی ئەم مانگە، لە ڕێگای مەریەمین، چالاکییەکی تایبەتیان ئەنجامداوە، لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژراوە و دوانى دیکەش بە سەختی برینداربوون، هەروەها ئۆتۆمبێلێک، کە چەکی دۆشکەی لەسەر بووە بە تەواوی لەناو برا.

ب. جـ

Comments are closed.