میسر هێزێکی زۆری سەربازى ڕەوانەی سنووری غەزە کرد

ناوەندی هەواڵەکان

میدیا عەرەبیەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سوپای میسڕ هێزێکی زۆری سەربازی بۆ سەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و شاری رەفح لە باشورى غەزە کردووە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانى هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئەو ناوچەیە.

میدیا عەرەبیەکان لەبارەى جوڵاندنى هێزى سەربازى لەلایەن میسر بۆسەر سنورەکانى شارى ڕەفح لە باشورى غەزە بەمجۆرە زانیاریان خستووەتەڕوو:-

میدیا عەرەبیەکان گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە،ە کە تێیدا دەردەکەوێت سوپای میسڕ هێزێکی زۆری سەربازى ڕەوانەی سنووری نێوان میسڕ و شاری ڕەفح کردووە.

جوڵاندنى هێز لەلایەن میسر بۆ سنورەکانى ڕەفح لە باشورى غەزە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر شارەکە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، میسڕ ئامادەیی خۆی نیشاندا تاوەکو ببێتە ناوبژیوان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بە مەبەستی ڕاگەیاندنى ئاگربەست، بەڵام ئیسرائیل ڕەتیکردەوە.

ئ.م

Comments are closed.